لە سنووری کفری داعش هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە

ئەمشەو لە سنووری قەزای کفری تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرێكی پێشمەرگە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و تیرۆریستان داعش دروست بوو لە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگە شەهید و بریندار هەیە.

سەباح محەمەد، بەرپرسی ناوچەی كفری پارتی ڕایگەیاند: “ئەمشەو دووشەممە، چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرێكی هێزەكانی فەوجی یەكی لیوای ٩ی پێشمەرگە كە لیوایەكی هاوبەشە و هێرشەكەی داعش بۆ سەر ئەو سەنگەرە بەدیاریكراوی لە بەرامبەر بەنداوی باوەشاسواری كفریە نزیك بیرە نەوتێكە و ئەو سەنگەرە كەوتووەتە سەر ڕێگەی كفری بۆ گوندی بەلەگە”.

گوتیشی: “لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعشدا لە ریزەكانی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەک شەهید و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوونە و شەهیدەکە ناوی محەمەد مەنسوڕە و خەڵکی شاری خورماتووە”.

ماوەی سێ شەوە لەسەر یەك تیرۆریستانی داعش هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان.

ھەواڵی زیاتر