تا ئێستا 22 وڵات سه‌نته‌رى بازرگانییان له هه‌رێمى کوردستان کردووەته‌وه و له ئاینده‌یەکى نزیکشدا سعوودییه ناوه‌ندێکى گرنگى بازرگانى لە هەرێمی کوردستان ده‌کاته‌وه.
فه‌تحى محەمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانیى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: “به‌هۆى گرنگیدانى حکوومه‌ت و دروستکردنى که‌ناڵى ئابووریى جیاواز له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئیقلیمى و ناوچه‌که، ڕۆژ به ڕۆژ که‌رتى ئابووریى هه‌رێم له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا گه‌شه‌ى زیاتر به خۆیەوه ده‌بینێت، به شێوه‌یه‌ک کە تا ئێستا 22 وڵاتى بیانى سه‌نته‌ر و ناوه‌ندى هاوبه‌شى بازرگانییان له‌گه‌ڵ کوردستان هه‌یه که دواینیان کرانەوەی سه‌نته‌رى ئیسپانى- کوردستانى بۆ کاروبارى بازرگانى بوو، ئێستاش وڵاتى سعودییه به هه‌مان شێوه بڕیاری داوه ناوه‌ندێکى بازرگانیى خۆى به شێوه‌ى فه‌رمى بکاتەوە.”
گوتیشى: “کردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازانه به ڕووى کوردستاندا زۆر گرنگ و پێویسته بۆ فراوانکردنى مه‌وداى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاوبه‌شى پێکردنى به‌رهه‌مه‌کانى ئێمه له‌و پێشانگا ئابوورییانه‌ى که ساڵانه ده‌کرێنه‌وه و لە لاله‌یه‌کى دیکه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى سه‌رکه‌وتووى ئابووریى وڵاتانى پێشکه‌توو و ئاگاداربوون له نوێترین گۆڕانکارییه ئابورییه‌کان له جیهاندا گرنگە”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێم ڕوونیشى کرده‌وه: ”ئێستا له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌کاندا، وەکوو کشتوکاڵ، پیشه‌سازى، بینا‌سازى و ئەو خۆراک و شمه‌کانەی هاورده‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێن، سیاسه‌تى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌وه‌یه که که‌مترین کاڵا هاورده بکرێت و خۆشبه‌ختانه ئێستا به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کان له پێداویستیى ناوخۆ زیاترن و ژماره‌ى کارگه‌کانیش تا دێت ڕوو له‌زیادبوونه، واته له ئاستى خۆبژێوى زیاتره و به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى هه‌یه، بێگومان دۆخى ئابوورى و ژێرخانى ئێمه پێشکه‌وتنى به‌رچاو به خۆیەوه ده‌بینێت، به‌ڵام کاتى پێویسته”.