وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی رایگەیاند، واده‌ی لێدانی لۆگۆ، له‌زگه و كارتی زانیاریی شۆفێرانی تاكسی درێژناكرێته‌وه و ئەو هەفتە كۆتایی دێت.
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “كۆتا واده‌ی وه‌رگرتنی لۆگۆ و له‌زگه‌و كارتی زانیاریی تاكسی 1/ 12/ 2021 چیتر درێژ ناكرێته‌وه، له1ی 12 تاوه‌كو 1/1/2021 مۆڵه‌ت ده‌درێت كه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی پارێزگاكان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانیاریی، چونكه له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه رێكاری مادیی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێت.
وه‌زیری گواستنه‌وه ئاماژەی بەوەشدا تاوەكوو ئێستا 52%ی تاكسیه‌كانی هه‌ولێرو 50%ی دهۆك و 20%ی سلێمانی هه‌موو ڕێكاره‌كانیان ته‌واوكردوه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر دەشڵێت: ئێمه ده‌مانه‌وێت كاری شۆفێری تاكسی بكه‌ین به‌پیشه، هه‌ربۆیه به‌هاووڵاتیان ڕاده‌گه‌یه‌نم، ئه‌وانه‌ی لۆگۆیان دروستكردوه‌و له‌زگه‌یان لێداوه‌و كارتی زانیاریان هه‌یه، ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان ئه‌و تاكسیانه به‌كاربهێنن كه لۆگۆیان هه‌یه، چونكه هه‌موو مهلهفێكیان له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دا هه‌یه”.
سەلاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” هەر تاكسییەك كۆد و زانیاریی تایبەتی خۆی دەبێت و ئەگەر سەرپێچی و كارێكی نەشیاو لەلایەن شۆفێرەكەوە بەرانبەر هەر سەرنشینێك بكرێت، ئەوە بەئاسانی دەستمان پێی دەگات و لەو ماوەیەدا لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە بەهۆی كۆد و زانیاریی تۆماركراوەوە توانراوە بەرانبەر هەندێك سەرپێچی، ڕێكاری تایبەت بگیرێتە بەر”.
بەرپرسەكەی گواستنەوە پێی وایە، ئەو پڕۆژەیە كارێكی جیهانییە و بۆ ڕێكخستن و ڕێكوپێكکردن و كەمكردنەوەی قەڵەباڵغیی ناوشارەكانە و گوتیشی: “بەپێی ئاماری هاتوچۆ ئەوانەی هەڵگری تابلۆی تاكسین، ژمارەیان سەرووی 83 هەزار تاكسییە، ئەوەش بۆ كوردستان ژمارەیەكی زۆرە و ئەگەر ئەو پڕۆژەیە تەواو بكرێت ژمارەكە زۆر كەم دەبێتەوە، بە جۆرێك کە 40 بۆ 50 هەزار تاكسی دەمێنێتەوە”.
سەلاح جەوهەر جەختی كردەوە، پڕۆژەیە بۆ ئەوەیە کە كاری تاكسی لە كوردستان بكرێتە پیشە و خەڵكانێك ئەو كارە بكەن كە بژێوی ژیانیان تەنها لەسەر تاكسی بێت و پیشەی تریان نەبێت.