پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆ بەدوای چەکدارانی داعش دەگەڕێت

هێزەکانی میحوەری یەکی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری کوڵەجۆ ئەنجام دا.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: “ئەمڕۆ 29/11/2021، میحوەری یەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوند و ناوچەکانی دەرەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری یەک و گوندەکانی سنووری کوڵەجۆ، گەڕان و پشکنینێکیان بەدوای تیرۆرستانی داعش و پاشماوەکانیان ئەنجامدا”.

روونکراوەتەوە: “هەریەک لە لیوای3 و لیوای5 و فەوجی تایبەتی میحوەری یەک و هێزێک لە میحوەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشداریان تێدا کردووە و توانیان کێو ماڵی تەواوی ئەو ناوچانە بکەن و ئۆپەراسیۆنێکی جۆری ئەنجام بدەن”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لەم ماوەیەدا چەکدارانی داعش لەو سنوورە چەندین جار پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان داوە، لە بەرەبەیانی 28/11/2021 لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمبەوە بە هەمەرێکی هێزی پێشمەرگە، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون.

ھەواڵی زیاتر