شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

جێگری سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی هێرشەكەی دوێنێ شەوی داعش بڵاوكردەوە

ھۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ڕووداوەكەی دوێنێ شەوی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر یەكێك لە ڕەبیەكانی لیوای پێنج لە كوڵەجۆ بڵاوكردەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە كە بەهۆی بەهێزی تەقینەوەكە، هەمەری پێشمەرگەكان زۆر بەخراپی تێكشكاوە و سووتاوە، بۆیە هەندێك كەس گومانیان هەیە لە جۆری لێدانەكە، پاش سەردانێكی مەیدانی و كەشفێكی دروست و دیتنی جێگە و شوێنی هێرش و لێدانەكە، بۆمان ڕوون بووەوە كە لێدانەكە بەهۆی بۆمبی چێنراوی دوژمن بووە، جۆر و بڕی مەوادی تەقینەوەكەش زۆر كاریگەر بووە، بۆیە هەمەرەكەی بەو شێوەیە تێكشكاندووە و پێویست بە گومان و شیكردنەوەی نادروست ناكات.

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لە کاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیشدا، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقیەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە بەناوەكانی (ئیبراهیم بارام – ئیسماعیل محەممەد – ئاراس سەمین -ئەمین حوسێن – نەبەرد سەعید) شەهید بوون و چواری دیکەش بریندار بوون.