لە کوڵەجۆ تیرۆیستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاو کردەوە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ـی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆدا.

هەروەها ڕایگەیاند:  4 پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشەکەدا بریندار بوون و هێزەکانی پێشمەرگە بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات کە هێزەکانی پێشمەرگە، چەکداران و تیرۆریستانی داعشـیان ڕاوناوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە و ئێستاش بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە. .

ھەواڵی زیاتر