425 کۆچبەری دیکە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان

کاروانی چوارەمی کۆچبەران لە بێلاڕووسەوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 425 کەسە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27-11-2021 کاروانێکی دیکەی کۆچبەران گەڕانەوە هەرێمی کوردستان. لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا ئەوە سێیەم کاروانی کۆچبەرانی بێلاڕووسە کە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.  یەکێک لە کۆچبەرەکان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە هاوکارییان بکات، چونکە پارەیەکی زۆریان خەرجکردووە و ماڵ، ئۆتۆمبێل و هەموو شتێکیان فرۆشتووە، ئێستا هیچیان نەماوە.

ھەواڵی زیاتر