به‌غدا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 617 كۆچبه‌ری له وڵاتی بێلاڕووس راگه‌یاند
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، 617 كۆچبه‌ری عێراقیی، كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له سنووری نێوان وڵاتی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه، له پایته‌ختی بێلاڕووس بۆ گه‌ڕاندنه‌وه ئاماده كراون.
ئه‌حمه‌دا سه‌حاف گوتی: “ئێستا ئه‌و 617 كۆچبه‌ره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی، له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووس به‌ره‌و عێراق به‌ڕێده‌كرێن”.
هەروەها ڕایگەیاندبوو: کاتژمێر 2:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کاروانی یەکەمی ژمارەیەک کۆچبەری کورد ده‌گاتە هەرێمی کوردستان، هەروەها کاروانی دووەمیش کاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دوای دابه‌زینی كۆچبه‌ره كورده‌كان، هه‌ردوو فڕۆكه‌كه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ ده‌كه‌ون.