لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 816 ملیۆن دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی گرەسۆر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زريان سەباح سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: له سه ر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ساڵی 2021 پڕۆژەی دروستكردن و تێکەڵڕێژکردنی شەقامە ناوەخۆییەکان و دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی و دانانی ڕەسیف و دروستكردنی شۆستە بۆ 16 شەقامی ناوەخۆیی جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆژەکان دوای تەواوبوونی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی گەڕەکەکە جێبەجێ دەکرێت.

