مەسرور بارزانی: خەمبارم بۆ گیان لەدەستدانی 27 پەنابەر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، زۆر خه‌مبارم به گیان له‌ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر له كه‌ناڵی ئینگلیزی (نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) کە شه‌وی رابردوو گیانیان لەدەستداوە، کە پێدەچێت ژماره‌یه‌كیان كوردبن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: “زۆر خه‌مبارم به گیان له‌ده‌ستدانی 27 په‌نابه‌ر له كه‌ناڵی ئینگلیزی (نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) له شه‌وی رابردوو، کە پێدەچێت ژماره‌یه‌كیان كوردبن، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ناسنامه‌كانیان دەستنیشان بکەین،و هاوخه‌می خۆشمان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌رده‌بڕین”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە: “ئەو رووداوە مەترسی كۆچكردنی نایاسیی و ئەو قاچاخچیانەمان بیردەخاتەوە کە خەڵک بەرەو مەرگ دەبەن. پێویست هەموومان پێکەوە رێگریان لێ بکەین”.