شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

له‌ عەنکاوه‌ مەترانییەى سریان کاسۆلیک سووتا

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئەمشەو بەهۆى شۆرتى کارەباوە لە مەترانیەی سریان کاسۆلیک لە عەنکاوا ئاگرکەوتەوە، هەر دوایی ئاگرکەوتنەوەکە تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و بە ماوەیەکى پێوانەیەیی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌، جگە لە زیانى مادیی هیچ زیانێکى گیانى تۆمار نه‌كراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی ناوەند و رامی نوری عودیش بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوا گەیشتنە شوێنى ئاگر کەوتنەوەکە.