ئه‌مڕۆ 24ـی نۆڤێمبه‌ر، هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان رایگه‌یندرا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوتارێكدا رایگه‌یاند، كونسوڵگه‌رییه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان هاوكارێكی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ته‌واوی مافه‌كانی خانمان بكه‌ین.
وه‌زیری ناوخۆ راشیگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی پابه‌نده به هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسا عێراقی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ئه‌میش له پێناو دابینكردنی مافی زیاتری ئافره‌تان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تووند و تیژی دژیان.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان رۆڵی ئافره‌تانمان به‌رز نرخاندووه، ئه‌وان له پێكهاته‌ی حكومه‌ت كاریگه‌رن، جیا له‌وه‌ش ئافره‌تان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه به ته‌نیا له حكومه‌ت به‌شدار بن.
روونیشیكرده‌وه، ئافره‌تانی كورد رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له خه‌بات و پێگه‌یاندنی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تی كورد به گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێكی باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دابین بكرێت، كچ و كوڕی شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ی له پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و جینۆساید باوكیان له ده‌ستداوه، رۆڵی ئافره‌ت له‌و به‌ینه‌دا چه‌نده گرنگ بووه بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و منداڵانه، داوا له هه‌موو كوڕان و پیاوان ده‌كه‌م ده‌ست له تووند و تیژی دژی ژنان هه‌ڵبگرن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: هه‌موو كه‌س قه‌رزاری دایكه، به‌ڵام له كوردستان ئێمه دووجار قه‌رزاری دایكین، چونكه ئێمه ده‌زانین دایكانی ئێمه چ خه‌مێك و ئازارێكیان هه‌ڵگرتووه تاوه‌كو ئه‌م كوردستانه بگات به ئه‌مڕۆ