فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، لەسەر راسپاردەی “مەسرور بارزانی”، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی ھەواری شار لە پارێزگای سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت.
له راگهیندراوهكهی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووه، دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت رێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت.
پێشتر لە میانی سەردانیکردنی “مەسرور بارزانی”، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 4 ملیار و 527 ملیۆن و 454 ههزار و 500 دینار، لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ بەمەبەستی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و چاکسازی لە چەند پرۆژەیەکی پارێزگای سلێمانی و پارەکەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.
پڕۆژەکانیش بریتی بوون لە:
– بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار
– بهڕێوهبردن و چاكسازی بلواری شهست مهتری مهلیك مهحمود
– بهڕێوهبردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه