گرنگیدان به بەرهەمی ناوخۆیی و پەرەدان بە سێکتەری کشتوکاڵ، یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م بڕیاری دروستكردنی چه‌ند سایلۆیه‌كی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا بۆ ئەوەى جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ساخكردنه‌وه و به بازاڕكردنی گه‌نمیان نه‌مێنێت و بتوانن گەنمى خۆیان ساخ بکەنەوە و تەنانەت چەندین بەرهەم و پێویستى دیکەى بازاڕیش پڕ بکرێتەوە کە لە گەنمەوە بەرهەم دێن.
سەلام حەمید، سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری دروستکردنی سایلۆی کەلار، رایگەیاند، ئه‌م پڕۆژەیه كه له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 20 دۆنم زه‌وی دروست كراوه، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ جوتیارانی سنووری گەرمیان دەکات و لە 13ی ئەیلوولی2021ى زایینیەوە کارەکانی تەواو بووە و ئێستا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و بڕیار وایه كۆتایی ئه‌مساڵ ڕاده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
سایلۆکە به ستاندارد دروست كراوه
سەلام حەمید راشیگه‌یاند، له دروستكردنی سایلۆی كه‌لار ته‌واوی ستاندارده‌كان ڕەچاو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به شێوه‌یه‌ك بخرێته خزمه‌تی جوتیاران كه هیچ گرفتێكی نه‌بێت’.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنی سایلۆكه به كارهاتوون، له لایه‌ن كۆمپانیای مۆڵمێكسی ئیتالییه‌وه بەرهەم هێنراون و كۆمپانیای ئه‌دمین كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه بەم کەرەستانە پڕۆژەکەى جێبه‌جێ کردووە.