ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23 ی 11 ی 2021، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ، له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
راشیده‌گه‌ێنێت: پاش ئەوەی ڕێکكارە کارگێڕییەکان تەواو دەبێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکییەکان بە جوتیارەکان دەدرێت بە زووترین کات لە بانکی شارەکان وەریدەگرن.
نه‌وزاد شێخ كامیل راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی هاتووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
پارێزگای سلێمانی: 1 ملیار و 400 ملیۆن دینار.
پارێزگای هه‌ولێر: 900 و 23 ملیۆن دینار.
پارێزگای دهۆك: 141 ملیۆن دینار.