وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری تایبه‌ت به ده‌رماڵه‌ی قوتابیان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە سەبارەت بە “دەرماڵەی خوێندكاران”:
یەكەم: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.
دووەم: پێش 2014 دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مانه‌وه تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خه‌رجكراوه و به هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به داراییه‌وه نییه.
سێیەم: هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له ساڵی 2021 نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران.