هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئەم تابلۆیە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوەیەک لەبارەی تابلۆیەکی هاتووچۆ بڵاودەکاتەوە، کە لەسەری نووسراوە هەولێر و گوایە تابلۆکە لە هەولێرە، بەڵام هاتووچۆی هەولێر دەڵێت ئەو تابلۆیە لە پارێزگای هەولێر نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ٢٢-١١-٢٠٢١ روونکردنەوەیەکی لەبارەی هێمایەکی هاتووچۆ بڵاوکراوکردەوە، کە لە چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە. هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: “چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی هێمایەکی هاتووچۆ بڵاوکراوەتەوە، کە ئاماژە بۆ ئاراستە بەرەو هەولێر دەکات، وا نیشاندراوە کە ئەمە هەولێرە، ئێمە بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە، کە ئەو شوێنە هەولێر نییە، ئەو هێمایە لە شاری کەرکوک دانراوە بە ئاراستەی هەولێر”.

 هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەوان لە هەڵە و شێوازی دانانی هێماکە بەرپرسیار نین.

ھەواڵی زیاتر