ئا: شوان خوڵقی – هەولێر
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا گرنگییەکی زۆری بە سێكته‌ری كاره‌با داوە تا بەڵکو کێشەی کەمشتی کارەبا کە لەمێژساڵە بەرۆکی خەڵک و کوردستانیانی گرتووە، چارەسەر بکات. سەرەڕای جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لەم بوارەدا و زیاترکردنی زیاتر لە ١٦٠٠ مێگاوات کارەبا لەم دوو ساڵەی ڕابردوو و دانانی پێوەری زیرەک بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا و دەستگرتن پێوەی و ڕێگری لە بەفیڕۆدانی، کاریشی لەسەر دروستکردنی چەندین وێستگە کردووە کە تازەترینیان وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیانە.
شێرزاد عه‌لی حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ساغڵەمی له پڕۆژەی وێستگه‌ی كاره‌بای ١٦٥مێگاواتی گه‌رمیان لەسەر پڕۆژەكه گوتی: “ئه‌م وێستگه‌یه به پێی گرێبه‌ستێك جێبه‌جێ كراوه له نێوان كۆمپانیای ئهگریكۆی به‌ریتانیا و فیدراڵی خۆماڵی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌با، له ڕێكه‌وتی ١/١٠/٢٠٢٠ی زایینی كاركردن له‌م وێستگه‌یه ده‌ستی پێ كرد و له ڕێكه‌وتی ٢٠/٩/٢٠٢١ ته‌واوی پڕۆژەكه ته‌واو بوو واتا ١٠٠%ی وێستگه‌كه ئاماده بوو بۆ كاركردن، وێستگه‌ی كاره‌بای ١٦٥مێگاواتی گه‌رمیان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ٣٥ دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ كراوه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌م وێستگه‌یه، شێرزاد عه‌لی حه‌سه‌ن، باسی لەوە کرد کە، ئه‌و غازه‌ی كه به كار دێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له لایه‌ن كۆمپانیای گازپرۆمه‌وه له كێڵگه‌ی سه‌رقه‌ڵا دوو ئاماده ده‌كرێت و له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌كی حەوت كیلۆمه‌تری كه تیره‌كه‌ی شانزه ئینجا ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگه‌كه و له‌وێشه‌وه له ڕێگه‌ی ١٧٢ موەلیده‌ی كاره‌با كه دانراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باكه، سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت و كاره‌بای لێ به‌رهه‌م دێت، چوار دانه موەلیده له‌و ١٧٢موەلیدهیه، كاره‌با ده‌ده‌نه ترانسفۆڕمهر و ئه‌وانیش له ڕێگه‌ی محاویلهوه ده‌كرێتە ١٣٢ كه‌ی.ڤی و تێكه‌ڵ به تۆڕی نیشتیمانی ده‌كرێتەوە. هه‌ر موەلیدهیهكیش كه‌متر له یه‌ك مێگاوات كاره‌با ده‌دات له كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها له‌م وێستگه‌یه‌دا چوار کۆگای گه‌وره‌ی غاز هه‌یه كه غازی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.”
بێجگە لە بواری کارەبا و زیادکردنی بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو بۆ کوردستان، سوودێکی تریشی ئەوەیە کە هه‌لی كاری به‌رده‌وام بۆ بەشێک لە لاوان و خەڵکی ناوچەکە دەڕەخسێنێت. له وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیانیش نزیكه‌ی ١٢٠ كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن كه ٤٠ كه‌سیان كرێكار و كارمه‌ندی كوردن و زۆربه‌یان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و هەروەها ٤٠ كه‌سی تریشیان ستافی پاسه‌وانانن واتا سكیوریتین و ئه‌م وێستگه‌یه ده‌پارێزن و ٣٨ كارمه‌ندیشیان تایبه‌تن به كۆمپانیای ئهگریكۆ و بیانین.
وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌رمیان، كه ئێستا ١٦٥مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت و تێكه‌ڵی تۆڕی نیشتیمانی ده‌كرێته‌وه، سوودی فره‌لایه‌نی لێ ده‌كه‌وێته‌وه جیا له‌و بڕو كاره‌بایه‌ی كه به‌رهه‌می دێنێت، یه‌كێك له‌و سوودانه‌ی كه له ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژەیهوه وه‌ده‌ست دێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆژەیه ده‌بێته هۆی زیادكردنی داهات بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌و غازه‌ی ده‌مێنێته‌وه حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی دیكه سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.