پڕۆژەی بوودجەی خەمڵێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2022 لەلایەن هەردوو تیمی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “ئەمڕۆ یەکشەممە 21/11/2021، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری کرد لە نێوان تیمی وەزارەتی دارایی و ئابووریی و بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوو یەکەی ژمێریاری هێزەکانی 80 و 70ی هێزەکانی پێشمەرگە”.
ئەوەش خراوەتە روو: “دواهەمین پڕۆژەی بوودجەی خەمڵێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2022 لەلایەن هەردوو تیمی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایی چەندین گفتوگۆ و داڕشتنی ورد گەیشتە دەرئەنجامی کۆتایی و لەلایەن هەردوو تیمی هاوبەشەوە واژۆکرا، تاوەکوو رەوانە بکرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پەسندکردنی”.