ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دایەلۆگی مەنامە لە بەحره‌ین، باسی لە گرنگی ئامادەبوونی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، لە كۆڕبه‌نده‌كه‌دا کرد و میكانیزمی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێکدوانێکدا گوتی: زۆربەی وڵاتان بە گرنگییەوە له پێگەی هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانن و له كۆڕبه‌نده‌كه‌شدا گرنگی زۆریان به شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی له دایه‌لۆگه‌كه‌دا سه‌لمێنرا، ئه‌وه بوو كه كورد رۆڵێكی كاریگه‌ری له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، پێویسته كورد خۆی د‌رك به‌و گرنگییه‌ی خۆی بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و وڵاته زلهێزانه‌ی له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شدار بوون و نوێنه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، به گرنگییه‌وه باسیان له هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد و دووپاتیان ده‌كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه.
ئاوات شێخ جه‌ناب گوتیشی: نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار له دایه‌لۆگه‌كه‌دا جگه له تاوتوێكردنی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری، به گرنگییه‌وه باسیان له هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كانیشیان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له دیدگای وڵاتانی به‌شداربوو، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه شوێنێكی زۆر سه‌قامگیره و ئێستا له گه‌شه‌كردنێكی ئابووریدایه.
سەبارەت بە پرسی مووچەش، وەزیری دارایی رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەك بەسەر دابەشکردنی مووچەدا نەهاتووە و له 25ـی هه‌موو مانگێك مووچە دابەش دەکرێت.