نزیکەی یەک کیلۆگڕام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەر داگیرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایشی دەروازە دەستی بە سەر نزیكەی یەك كیلۆ گرام له‌ ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك داگرت.

‎ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، دوای چاودێری كردنی بەردەوام و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وورد لە سەر هاتنی ماددەی هۆشبەر بە شێوەی قاچاخ و شاردنەوەی لە ناو ناحیەی حاجی ئۆمەران، توانرا مه‌فره‌زه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی شوێنی دیاریكراو بكرێت كه‌ مادده‌كه‌ی لێ شاردرابووه‌وه‌.

راشیگه‌یاند، لە شەوی 11 لە سەر 2021/11/12 ئێوارەی رۆژی هەینی، توانرا كەسێك كه‌ عێراقی بوو لە كاتی هەڵگرتنەوەی ماددە هۆشبەرەكە دەستگیركرا.

ئاسایش روونیكرده‌وه‌، توانرا دەست بە سەر  بڕی (940) گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک بگیرێت و تۆمه‌تباریش رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر