كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا: هه‌رێمی كوردستان ئارامترین شوێنی ناوچه‌كه‌یه

رۆبێرت پاڵا‌دینۆ، كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر سوپاسی خۆڕاگری كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای كرد و دووپاتیكرده‌وه‌، له‌سایه‌ی خوێنی پێشمه‌رگه‌، هه‌رێمی كوردستان ئارامترین شوێنه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

پاڵا‌دینۆ له‌ گوته‌یه‌كدا له‌ رێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری هه‌ولێر گوتی: هه‌میشه‌ ستایشی خۆڕاگری كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌م و خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارم.

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، پێشمەرگه گەورەترین قوربانیی داوه‌ و ئەو ئارامییەی له هه‌رێمی کوردستان هەیه، بەرهەمی خوێنی شەهیدانه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ پێکهاتەکان له کوردستان ئازادبن.

كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌رده‌وامی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و جه‌ختیكرده‌وه‌، په‌یوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و کوردستان له بەرزترین ئاستدایه.

هه‌وره‌ها گوتی: بەهۆی ئازایەتیی پێشمەرگه داعش لەناوبرا، کوردستان ئارامترین شوێنی ناوچەکەیه و له هەرێمی کوردستان ئازادی رادەربڕین هەیه.