له ماوه‌ی ڕابردوودا به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆنانی به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد و كۆمپانیای خۆماڵی ده‌ستی به ته‌واوكردنی به‌شی دووه‌می كردووه، كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر- شه‌قڵاوه، به ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر- كۆیه ده‌به‌ستێته‌وه و ئێستا ٣٥%ی كاره‌كانی ئه‌و شه‌قامه ته‌واو بووه و بڕیاره به‌ر له‌واده‌ی دیاریكراو بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانبڕیاری ته‌واوكردنی به‌شی دووه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریی هه‌ولێریدا، چواری ئاب كۆمپانیای جێبه‌جێكەر ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی به‌شی دووه‌می شه‌قامه‌كه كرد.
ئه‌وبه‌شه كه مه‌وداكه‌ی(٧.٦) كیلۆمه‌تر ده‌بێت، (به خه‌ده‌مییه‌كانییه‌وه ٣٠ كیلۆمه‌تری قیره به پانیی ٢٠ مه‌تر)، له شه‌قامیسه‌ره‌كیی هه‌ولێر-شه‌قڵاوه، ده‌ست پێ ده‌كات و له شه‌قامی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر-كۆیه كۆتایی دێت. تێچووی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، به زیادتر له ٨٧ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌مڵێندراوه و هه‌وڵ ده‌درێت به‌زووترین كات، به كوالێتی به‌رزه‌وه ته‌واو بكرێت و وه‌ك به‌شی یه‌كه‌م بخرێته خزمه‌تی ڕێگاوبانی هه‌ولێری پایته‌خته‌وه.
ماوه‌ی ته‌واوبوونی به‌شی دووه‌م له قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢یه و له لایه‌ن كۆمپانیای ناوخۆیی هێمن گرووپ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئەمیر عەبدلخالق ئەحمەد بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی ڕێگا لە كۆمپانیای هێمن گروپ ڕای دەگەیەنێ، ئێستا به ڕشتی كار له‌و به‌شه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین زووتر له واده‌ی خۆی ته‌واوی بكه‌ین، ئه‌و ده‌ڵێ “له هه‌موو به‌شه‌كانی شه‌قامه‌كه كار كراوه و له كۆتایی ساڵی ئاینده ته‌سلیمی ده‌كه‌ین”.
له‌و به‌شه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریی هه‌ولێردا پردی سه‌ره‌كیی ڕێگای كۆیه و دوو پردی سووڕانه‌وه و پردێكی به‌ستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ١٣ ئاوبه‌ری جۆراوجۆر و ٥٠ كیلۆمه‌تری سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ڕووناكی و په‌رژینی پاراستن و كێرڤستۆن و هێماكانی هاتوچۆ و هێڵكاری، له‌گه‌ڵ شه‌ش به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی به شه‌قامی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌ملاولای شه‌قامه‌كه و هتد…، هه‌نه.
ئەمیر عەبدلخالق ئەحمەد بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی ڕێگا لە كۆمپانیای هێمن گرووپ به ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری گوت، “تا ئێستا زیادتر له ٣٥% ی كاره‌كانی به‌شی دووه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری قۆناغی یه‌كه‌م، ته‌واو بووه و كاره‌كان زۆر به خێرایی ده‌چنه پێشه‌وه”.
شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری كه به مه‌ودای زیادتر له ٧٠ كیلۆمه‌تره‌وه باوه‌ش به هه‌ولێردا ده‌كات، له جێبه‌جێكردنیدا، به‌سه‌ر پێنج قۆناغ دا دابه‌ش كراوه، به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می كۆمپانیای ناوخۆیی هێمن گروپ جێبه‌جێی ده‌كات،كه ئه‌و كۆمپانیایه پێشینه‌ی سه‌ركه‌وتووی له ڕۆنانی ڕێگاوبان هه‌یه و تێچووی خه‌مڵێندراوی پڕۆژه‌كه زیادتر له ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ئێستا به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، ڕۆژانه زیادتر له ملیۆنێك ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت جرتوفرتیانه و سه‌رباری به‌رینیی شه‌قامه ته‌خته‌كانی، له زۆرێك شوێنی شار هاتوچۆ په‌كی ده‌كه‌وێت و ده‌خنكێت، په‌له‌ی به‌رده‌وامی شۆفێران بۆ ده‌ربازبوون له جنجاڵی، به‌بێ گوێدانه هێڵی سپیی نێوان لاینه‌كانی سه‌ر شه‌قام، قێزه‌ونترین دیمه‌نی شاره، كه به به‌رده‌وامی له‌وبه‌ر بۆ ئه‌وبه‌ر ته‌ڕاتێنیانه، ئه‌وان كه مه‌به‌ستیانه شه‌قام كه‌سی تێدا نه‌بێت و هه‌ر خۆیان بن تا چه‌ندی بیانه‌وێت پێی لێ بنێن، شه‌قامی به‌رین و خێرایی ١٢٠ مه‌تری، ئه‌وه‌ی بۆ وه‌دی هێناون و خۆ به ته‌واوبوونی ١٥٠ مه‌تری، له‌و باره‌وه به‌یه‌كجاری ئه‌رخه‌یان ده‌بن و كوڵ و كۆی تیژلێخوڕینەكەیان دادەمركێتەوە.
پاشخان:
هەولێری پایته‌خت چەندین شەقامی بازنەیی هەن، كە بەدەوری قەڵات دا دەسوڕێنەوە،٣٠ مه‌تری نزیكترینە لە قەڵات و دواتریش ٦٠ مەتری و ٤٠ مەتری و ١٠٠ مه‌تری دێن، ئێستایش نزیك بە كیلۆمەترێك ئەولاتری سه‌د مه‌تری،به ١٢٠ مه‌تری قەدێكی دی لە پشتێنەكەی زیاد كراوە، شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری كه چەند مەترێك لە ١٠٠ مەتری بەرینترە، جیا لە دوو سایدی پانی سەرەكی، سایدێكی دەستەڕاستی خزمەتگوزاری لەگەڵی درێژ بووەتەوە، شەقامی خێرایی بازنه‌یی١٢٠ مەتری به تێچووی ٤٥٠ ملێۆن دۆلار و به مه‌ودای ٣٨ كیلۆمەترییه‌وه؛ بێ ترافیك له ماوه‌یه‌كی نزیكی ڕابردوودا، باوه‌شی به‌هه‌ولێردا كردووه و ئێستاش به ته‌واو بوونی به‌شه‌كانی شه‌قامی بازنه‌یی خێرایی ١٥٠ مه‌تری، قه‌دێكی دی له پشتێنی ڕێگاوبان به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت زیاد ده‌بێت.
له ڕابردوو و له ٢٦ ی ئه‌یلولی ٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری له هه‌ولێر دانا و له‌و كاته‌وه كار له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كرێت، شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، نزیكه‌ی ١٤ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شار و پێنج كیلۆمه‌تر له‌ولاتری ١٢٠ مه‌تری به مه‌ودای زیادتر له ٧٠ كیلۆمه‌تره‌وه باوه‌ش به هه‌ولێردا ده‌كات، ئه‌و شه‌قامه بازنه‌ییه، به چوار ئاراسته‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌نیشتییه‌وه شه‌قامێكی ته‌ختی خێرایه و دیزاینه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه، بێ ترافیك له چوارڕیانه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌په‌ڕێته‌وه و فراوانتر له شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری ڕۆنراوه.
٢٥ ی شوباتی ٢٠٢١، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێری كرده‌وه، به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، كه له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی شه‌قڵاوه تاوه‌كو دووسایدی به‌حركه‌یه و مه‌وداكه‌ی ١٠كیلۆمه‌تره و به گوژمه‌ی زیادتر له ١٣١ ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ كرا، شاری نوێی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌وتووه، كه پێشتر قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامێكی كۆنی پڕ چاڵ و چۆڵی خه‌ده‌می نێوان شاڕێگای شه‌قڵاوه و به‌حركه هه‌بوو، كه به‌رده‌وام و تا دره‌نگانی شه‌و هاشوهوشی ئۆتۆمبێلی لێ نه‌ده‌بڕا، بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی هاتوچۆی هه‌ولێریش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه، هێنده‌ی دی شه‌قامه‌كه‌ی قه‌راباڵغتر كردبوو، جاران كه شۆفێران ئه‌و مه‌ودایه‌ی به نیو كات بۆ نه‌ده‌بڕدرا، ئێستا ده‌توانن به كه‌متر له نۆ خوله‌ك به‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه تێپه‌ڕن.
له به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریدا، دوو ئینته‌رچه‌یجی گه‌وره و ١١ پرد و هه‌شت ئه‌نده‌رپاس و سێ پردی په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان هه‌یه، نزیكه‌ی ٦٠ كیلۆمه‌تر سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و نۆ كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆی سندوقی و تۆڕی ڕووناكی هه‌نه، پردی سه‌ره‌كی ڕێگای شه‌قڵاوه، ئینته‌ر چه‌یجێكی جیاوازه و بۆ یه‌كه‌مجاره له عێراق دروست ده‌كرێت، كه پێنج پرد و شه‌ش ئه‌نده‌رپاس له‌خۆ ده‌گرێت.
ئاراسته سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری، هه‌ریه‌كه‌یان ٢٠ مه‌تره له كاتێكدا هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری، ١٤ مه‌تر و ٢٥ سانتیمه‌تره، ئه‌وه جگه له‌و شوێنانه‌ی فراون ده‌بن بۆ شوێنی ئینته‌ر چه‌یچه‌كان، خۆ نێوانی دوو ئاراسته‌كان (جه‌زیره وه‌سه‌تیی)، كه له ١٢٠ مه‌تریدا ١٠ مه‌تر بووه، له شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری بووه‌ته دوو به‌رانبه‌ر و ٢٠ مه‌تره، كه بۆ سه‌وزایی و ئه‌گه‌ری فراوانتركردنی شه‌قامه‌كه له ڕابردوودا به‌جێ هێڵدراوه. به‌رینی ڕێگای خزمه‌ت گوزارییه‌كانی ١٥٠ مه‌تریش ١٥ مه‌تره، كه ئه‌وه نزیك به مه‌تریێك له ئاراسته سه‌ره‌كییه‌كانی ١٢٠ مه‌تری به‌رین تره.
شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری به كوالتی به‌رز ڕۆنراوه، بەرگەی لۆدی زۆر و ئاو دەگرێت، كە ئەوانە بەڵای شەقامن و پێویستییەكانی تەمەن درێژیشی تێدا ڕەچاو ده‌كرێت،بۆ سیانه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه دەتوانرێت لە تەنیشت شەقامەكەوە، كارەكانیان بكەن.