پارێزگاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌ند ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی ڕووداوی كوشتن توندبن، ناكاته هۆشیاریی هاووڵاتییان له‌و ڕووه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له پرێس كۆنفرانسێكدا و له‌باره‌ی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌تی كوشتنه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له هه‌ولێر ڕوویان دا، ڕایگه‌یاند: “له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و له هه‌موو وڵاتێكدا ڕووداوی له‌و جۆرانه ده‌بن، ڕاسته ڕووداوی زۆر ناخۆشن”.
گوتیشی: “ئێمه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌تمان ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیشدا گیرا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه واقیعی وڵاتی ئێمه، له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین به به‌رده‌وامی شه‌ڕ و شۆڕی تێدابووه، كاریگه‌ریی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به ئاسانی چه‌ك ده‌كه‌وێته ده‌ست هاووڵاتییان، ئێستاش یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك له هه‌مواركردنه‌وه‌دایه و به جۆرێك ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ڕێوشوێنه‌كان توندتر بكرێن”.
ئومێد خۆشناو باسی له‌وه‌ش كرد: “ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویان دا، ڕووداوی نه‌خوازراون و وه‌كوو حكوومه‌ت و پارێزگاریش زۆر پێی نیگه‌رانین، به دڵنیاییه‌وه ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه به‌ر”.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت: “هه‌رچه‌ند ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت و ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش و یاساكانمان توند بن، ناكاته هۆشیاریی هاووڵاتییان، كه به‌بێ مانا و له‌سه‌ر بابه‌تێك كه ئه‌وه‌نده نه‌هێنێت، ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی گیانی خه‌ڵكی پێ له‌ده‌ست بدرێت”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌سه‌ر پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه دا، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێردا زیان به نێو ماڵیان كه‌وتووه، ده‌ست ده‌كرێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیان به ئۆتۆمبێله‌كانیان گه‌یشتووه.