روونکردنەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەبارەی ئەو ژنەی لە هەولێر پارەی لە خەڵک وەرگرتبوو

دەزگای خێرخوازیی بارزانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ژنەی لە هەولێر پارەی لە خەڵک وەرگرتبوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو ژنە هیچ پەیوەندییەكی بە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە 20/11/2021، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین خوالێخۆشبوو هاووڵاتی (سەبریە قاسم یەحیا) دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەكی بە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە نەبووە”.

هەروەها راشیگەیاندووە: “ئەم هاووڵاتییە هیچ كات نە كارمەند، نە خۆبەخش و نە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەبووە، بەڵكو بەشێوەیەكی سەربەستانە و بەناوی رێكخراوگەلێكەوە پارەی لە خەڵك وەرگرتووە”.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەوەشی خستووەتە روو: “بۆیە بەپێویستی دەزانین هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان ئاگاداربكەینەوە متمانە بەو كەسانە نەكەن كە بە ناوی كاری مرۆییەوە پارە لە خەڵكی وەردەگرن و بەشێوازێكی نادروست و بۆ مەرامی كەسی بەكاری دێنن”.

ھەواڵی زیاتر