ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە سەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس گیریانخواردووە و داوای بە ھاناوەچوون لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەن.
چەند كۆچبەرێك پەیوەندییان كردووە و دەڵێن لەسەر سنوورین و ناتوانین بەھیچ شێوەیەك بگەینەوە “مینسك”ی پایتەختی بێلاڕووس، ھیچ خواردن و خواردنەوەیەكمان پێ نەماوە و داوا دەكەین حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھانامانەوە بێت و لەم دۆخە خراپەی رووبەڕوومان بووەتەوە، رزگارمان بكات.
كۆچبەرەكان دەڵێن پەشیمانین لەو رێگەیەی گرتوومانەتەبەر و لەلایەن قاچاغچییەكانەوە فێڵمان لێكراوە و لە جەنگەڵێكی بێلاڕووس بەجێھێڵدراوین و ناتوانن بەھیچ شێوەیەك لە پۆڵەندا یان بێلاڕووس نزیكببینەوە، چونكە لەلایەن سەربازانی ئەو دوو وڵاتەوه بە شێوەیەكی نامرۆڤانە مامەڵەمان لەگەڵ دەكەن.
وەك كۆچبەرەكان باسی دەكەن، ژن و منداڵیان لەگەڵە و ماوەی چەند رۆژێكە خۆراك و ئاویان لێ بڕاوە و تەنیا داوای رزگاربوون دەكەن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان، به‌ڵام نازانن چۆن خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه مینسك، تا له‌وێوه بێنه‌وه نیشتمان.
ژنه كۆچبه‌رێك ره‌وشی خۆی باس ده‌كات و ده‌ڵێت: “توخوا به‌هانامانه‌وه وه‌رن و هاوكاریمان بكه‌ن”، هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆچبه‌رانه پهیشمانن كه چوونه‌ته ئه‌وێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵاته‌وه رێگه‌یان لێگیراوه، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.