یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بۆتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.