بڕی ئەو ئاوەی ئەمساڵ رژاوەتە نێو بەنداوی ئەڵوەن کەمترین بووە لە مێژووی بەنداوەکە کە نزیکەی نیوەی ساڵی رابردوو بووە. ئەحمەد حوسێن، بەڕێوەبەری بەنداوەکە دەڵێت، ئەمساڵ 271 ملیۆن مەتر سێجا ئاو رژاوەتە بەنداوەکە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 530 ملیۆن مەتر سێجا بوو.
بەنداوی ئەڵوەن سهرچاوهی ئاوی خواردنهوهی خانهقین بەشێک لە گوندهكانی دهوروبهریهتی. سەرچاوەی ئاوی بەنداوی ئەڵوەن 90% پشت بەو ئاوە دەبەستێت کە لە رێژاو لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت 10%ـش پشت بە باران دەبەستێت.
ئێستا ئەو ئاوەی کە لە بەنداوەکە بەردەدرێتەوە ناگات بەو گوندانەی کە ساڵانی رابردوو زەوییە کشوکاڵییەکانی بەراو دەکرد. حوسێن حەسەن، جووتیارێکی تەمەنی 60 ساڵە کە بۆ یەکەمجار بەهۆی کەمئاوییەوە ناتوانێ زەوییەکانی بکێڵێت و دەڵێت، ئەگەر وابێت ئەمساڵ کشتوکاڵ ناکەن، باران نەبارێت و ئاو نەبێت تووشی زیان دەبن.
بەنداوی ئەڵوەن لهسهر رووباری ئهڵوهنە و 2554 دۆنم باخ و 30 ههزار دۆنم زهوی كشتوكاڵی و پێنج پرۆژهی بهخێوكردنی ماسی لەسەرە. کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین دەڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بڕوات، “لەو باوەڕەم زۆربەی باخەکانی خانەقین وشکبێتەوە، گەنم و جۆ و ئەو بەرهەمانەی لە خانەقین بەرهەمدەهاتن نامێنێت”. بەنداوی ئەڵوەن لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای خانەقینە، لە ساڵی 2013 ئاوی تێدا گل دەدرێتەوە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە دروستکراوە. درێژییەکەی 1342 مەترە و بەرزییەكەی 24 مەترە.