شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ جێگری وەزیری بازرگانی تورکیا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ 18ی تشرینی دووەم/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتوون لە د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران کوردستان و د. سەرۆ دزەیی، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان گەیشتنە ئیستەنبووڵ و سبەی ھەینی بەشداری لە کۆڕبەندی وەبەرھێنان و بازرگانی تورکیا – عێراقدا دەکەن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ھەر ئەمڕۆ شاندەکەی حکومەت لەگەڵ مستەفا تۆزجۆ جێگری وەزیری بازرگانی تورکیا کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی وەبەرھێنان و بازرگانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستانیان کرد و ھەردوولا جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و لابردنی بەربەستەکانی بازرگانی کردەوە.

ھەر لە کۆڕبەندەکەدا ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان گوتاری تایبەتی دەبێت و د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەشداری چەند پانێڵێك دەکات.

ھەواڵی زیاتر