وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 16 تووشبووی دیكه كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 16 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، 5890 پشكنین له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو ئه‌نجامدراوه، له‌و ژماره‌یه 464 پشكنین، ئه‌نجامه‌كه‌یان پۆزهتین بووه و تووشی كۆرۆنا بووه. هاوكات 685 تووشبووی كۆرۆناش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، 371 هه‌زار و 115 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، 357 هه‌زار و 103 كه‌سیش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌ی مردنیش گه‌یشتووه‌ته 6 هه‌زار و 729 كه‌س.