پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی کرد

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە بەرپرسی لقی 23ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەى گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرا و تیشک خرایە سەر داوا و داخوازی هاووڵاتییانى سنوورى قەزایی مەخموور و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە دەڤەرەکە، لەپێناو خزمه‌تكردنى زیاترى هاووڵاتییانی ناوچەکە جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئومێد خۆشناو باسى لە گرینگی دەڤەری قەرەچووغ و مێژووی ئەو سنوورەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەستی خزمەتگوزاری دەگەیەنینە بەو ناوچەیە.

گوتیشی: مەخموور و قەرەچوغ و قەراج و کەندێناوە لاى ئێمە گرینگى خۆیان هەیە و دەمانەوێت لەو سنوورەدا ئەوپەڕی خزمەتگوزارى و خزمەت پێشکەش بە خەڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بکەین کە قوربانییەکی زۆریان داوه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیایی دایه‌ هاووڵاتییانی ئەو سنوورە و سەرجەم دانیشتووانی سنووری پارێزگاکەیان كه‌ ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاى هەولێر خزمەتکردن و گەیاندنی پڕۆژه‌ خزمەتگوزارییەکانە بە شێوەیەکی یەکسان، بەتایبەتی بۆ ئەو شوێنانەی کە کەمترین دەستی خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.

لەبەرامبەردا بەرپرسی لقی 23 ـی قەرەچووغ وێڕای سوپاس، جەختی لە هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک کردەوە لەگەڵ پارێزگای هەولێر.  

ھەواڵی زیاتر