لە كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە دهۆک گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکرێت
كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند پانێلێک بەڕێوەدەچن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/11/2021، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداربووانی کۆڕبەند، لە چەند پانێلێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی دەکەن.
لە پانێلی یه‌كه‌م به ناونیشانی (گه‌شه‌سه‌ندن له كوردستانی عێراق) حوكمڕانی له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا، به به‌شداری هەریەک لە د. محه‌مه‌د رازی، راوێژكاری باڵای عه‌مار حه‌كیم، عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری بەڕێوەبەری ستافی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سه‌لما ریفاس، توێژه‌ری ناوه‌ندی محه‌مه‌د بن را‌شد، ستیفان شكسپیر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی كۆمپانیای ی‌و گۆڤ و لۆرد فرانسس مۆدی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پانێلهكهش له‌لایه‌ن د. كارین یۆنگ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
پانێلی دووه‌می رۆژی دووه‌م كۆڕبه‌نده‌كه، کە تایبه‌ته ئاسته‌نگ و پێشهاته‌كانی نێوان وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به به‌شداری هه‌ریه‌ك له رۆمان بلێكوا، باڵیۆزی پێشووی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، باڵیۆزی پیته‌ر گالبرێس، د. ئیرینا ئیڤاگیلسكایا، له په‌یمانگای ئابووری جیهان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رووسیا، د. محه‌مه‌د ئهلسولامی، په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێران بۆ توێژینه‌وه له كاروباری سعوودیه به‌شدار ده‌بن، پانێله‌كه له‌لایه‌ن د. دالیا داسا كایی، له سه‌نته‌ری بێركلی زانكۆی كالیفۆرنیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له پانێلی سێیه‌میشدا، د. مه‌نال شه‌هابی، له زانكۆی ئۆكسفۆرد، د. مۆرگان كاپڵان، له كارنیج ئیندۆومێنت بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی، د. یونس ئه‌بو ئه‌یوب، له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خاتوو كلاریس پاستۆری، له رێكخراوی ئاسایش و هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپا به‌شدار ده‌بن، لە لایەن باڵیۆز رۆبێرت فۆرد، له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رپه‌رشتی پانێڵەکە ده‌كرێت.
پانێلی چواره‌میش به ناوونیشانی ئاژاوه‌ی چه‌كدار و مه‌ترسییه‌كانی ئاسایش بە بەشداری هەریەک لە د. كاوه حه‌سه‌ن له سه‌نته‌ری سیمسن، د. ده‌یڤید پۆڵۆك له په‌یمانگه‌ی واشنتن، زه‌ینه‌ب مه‌هدی، له ناوه‌ندی له‌نده‌ن بۆ زانستی ئابووری و سیاسی، زوهره تهبووری، له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بەڕێوەدەچێت. پانێلهكهش له‌لایه‌ن ماری كۆراود له ناوه‌ندی پرۆمیدیهشن به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
دواتریش به گوتارێكی د. هونه‌ر عیسا، له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، كۆتایی به دیداره‌كه ده‌هێنرێت.