هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەوخزمەتگوزارییانەى کەپێشکەش دەکرێن بە کەس و کاری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستان، وەزارەتی کارو باری شەهیدان  قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانیکراو وگیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات.

لەو بارەیەوە  عه‌بدولڵا حاجی مه‌حموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند : قوتابیانی کچ و کور شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی (٢٠١٦-٢٠١٧) و (٢٠١٧-٢٠١٨) و (٢٠١٨-٢٠١٩)یان وەرنەگرتووە لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتمان (هەولێر – سلێمانی – دهۆک ) و بەرێوەبەرایەتی کارو باری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕاشیگەیاندوە، ئامادەکاری کراوە بۆدانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی و خوێندکارانى شارى کەرکوک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.