هێڵی نوێی گواستنەوەی کارەبای خۆرمەڵە بەکارخرا

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە هێڵی نوێی گواستنەوەی کارەبای خۆرمەڵە بەکارخرا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 16/11/2021، وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “هێڵی نوێی گواستنەوەی کارەبای خۆرمەڵە بەکارخرا کە توانایی گواستنەوەی 200 مێگاوات کارەبای لە وێستگەی خۆرمەڵە بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی هەیە”.

ئەوەش خراوەتە روو: “پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای خۆرمەڵە بە وێستگەی سەنتەری هەولێر بە سەرکەوتوویی جێبەجێکراوە و کاریگەری بەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەفیڕۆچوونی کارەبا دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر