وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داوایه‌كی یاسایی به به‌های 75ملیار دینار له كۆمپانیای نالیا برده‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، داوایه‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، به‌رێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیای نالیا پێویسته نزیكه‌ی 75 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند، ئه‌م داواییه له كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیایی ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی به‌رزكرده‌وه كه تێیدا داوای و لابردنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد.
روونیشیكرده‌وه، له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه له لای بارمته‌یه تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزو سودانه بكات.