بڕیارە رۆژی پێنجهشەممەی ئەم ھەفتەیە، یەكەم كاروانی كۆچبەرانی عێراق و ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە و پڕۆسەی گهڕانهوهی كۆچبهرانیش بەردەوام دەبێت.
رێبوار بابكەیی، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمان بە كوردستان24ی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە یەكەم كاروانی كۆچبەران دهگەڕێتەوە عێراق و ھەرێمی كوردستان.
گوتیشی: ژمارەیهك كۆچبەری ھەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە، كه خێزانێكی حەوت كەسی خەڵكی زاخۆ و خێزانێكی چوار كەسی ھەولێر و پێنج گەنجی دیكەن، كە لەگەڵ كۆچبەرانی عێراقی دەگەڕێنەوە بەغدا و دواتر دێنەوە ھەرێمی كوردستان.
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژهی بهوهش كرد، كۆچبهران كێشەی پاسپۆرتیان بۆ چارەسەركراوە و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت، ھەر كۆچبەرێك بیهوێت بگەڕێتەوە؛ ناوی تۆمار دەكرێت.