زۆربەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان و توركیا و عێڕاق لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوەیە

وڵاتی توركیا، ئامانجییەتی و بەرنامەی داناوە، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ عێڕاق و هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریكی، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی بازرگانی توركیا بڵاوی كردووەتەوە، توركیا بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ٢٠٢٢، بەرنامەی داناوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێڕاقدا بگەیەنێتە ٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریكی.

ئەگەر ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم و عێڕاق بگاتە ئەو ئاستە، بۆ یەكەمجار دەبێت لە مێژووی توركیا و عێڕاق و هەرێمی كوردستاندا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەو ژمارە پێوانەییە بە خۆیەوە ببینێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیا بەشی ئابووری بڵاوكراوەتەوە، زۆربەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێڕاقدا، لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوەیە و بەشێكیشی لە رێگەی بەندەری ئوم قەسرە لە عێڕاق.
باڵوێزی توركیا لە عێڕاق بڵاوی كردووەتەوە، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان و توركیا و عێڕاق و هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠، نزیكەی ٢٠ ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبوو، كە لە ٢٠٢١ ئەو ئاستە دەگەیەنینە سەرووی ٢٠ ملیار دۆلاری ئەمریكی، بەڵام پێشبینییەكەی وا دەرنەچوو.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی بازرگانی توركیا بڵاوی كردووەتەوە، بۆ ٢٠٢١، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و عیڕاق و هەریَمی كوردستان، سەرووی ٨ ملیار دۆلار بووە، ئەمەش زۆر كەمە و لە ئاستی پێشبینییەكان نییە.
بەڵام هۆكارەكانیشی روون كردووەتەوە، كە بوونی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ئەو قەیرانەی رووی لە توركیا لەڕووی ئابورییەوە، هۆكار بووە كە ئاڵوگۆڕەكە رێژەكەی كەم بێتەوە.
بە گوێرەی ئەو بەرنامەیەی توركیا دایڕشتووە، بۆ ٢٠٢٢، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێڕاقدا دەگەیەنێتە ٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریكی، كە زۆربەی لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە دەبێت.
عێراق و هەرێمی كوردستان، لەڕووی ئالوگۆڕی بازرگانییەوە بۆ توركیا، لە ریزبەندی یەكەم دێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە دوای ئەویشدا ئێران دێت.
توركیا لەڕووی ئابوورییەوە دوچاری قەیران بووەتەوە، هەروەها لەڕووی دەكردنی بەرهەمەكانی كێشەی زۆری بۆ دروست بووە، بۆیە دەیەوێت لە رێگەی دەركردەكەدرنی بەرهەمەكانی بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپی و عێڕاق و هەرێمی كوردستان، بودجەی وڵات بەرز بكاتەوە.
ئاژانسی (بلوومبێرگ) بڵاوی كردووەتەوە، هەرێمی كوردستان باشترین رێگەیە بۆ توركیا، تا بەرهەمەكانی خۆی بۆ عێڕاق بنێرێت، چونكە رێگەیە ئاسان و كورت مەودایە، بەڵام لە رێگەی ئوم قەسرەوە خەرجی زۆرە و بە زووییش ناگات، بۆیە بۆ ٢٠٢٢، هەرێمی كوردستان دەبێتە پردێكی زۆر گەورە لە نێوان توركیا و عێڕاق بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.