پلانی وەزارەتی تەندروستی ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ له سه‌دا 20ـی ڕێژەی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان ڤاکسین وەربگرن، بۆ ئەمەش چەند بڕیار و ڕێکارێکی گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن و بتوانرێت کۆنترۆڵی ڕێژەی توشبووان لە ھەرێمی کوردستان بکرێت.
بارزان دۆڵەمەڕی، بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەی تەندروستی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت ڤاكسین وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ئاساییش ده‌توانن هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن.
د.بژار مو‌سا، گوتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر هه‌میشه دووپاتیان ده‌كاته‌وه، ئه‌میش له رێگه‌ی تیمه‌كانی گه‌ڕۆك، رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ھەر کەسێک ناوی خۆی تۆمار بکات ڕاستەوخۆ ڕۆژی دواتر دەتوانێت بچێت ڤاکسین وەربگرێت، ئەمە جگە لەوەی 12 تیمی گەڕۆک پێكهێنراوه، بۆ ئەوانەی ناتوانن بگەنە سەنتەرەکان ڤاکسین.