كونسوڵی سعوودییه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ به‌هێزه‌وه پڕۆژه له كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سلێمان عه‌سیری كونسوڵی سعوودییه له هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایگه‌یاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەخوازێت سعوودییە وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان فراوان بکات و بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕێگەی ڕێبەری وەبەرھێنان زیاتر لە 1300 ھەلی نوێی وەبەرھێنان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا بەردەستە و کۆمپانیاکانی سعوودییە دەتوانن سوودی لێ ببینن و ئامادەشین ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرھێنەرانی سعوودی بکەن
لای خۆشییه‌وه كونسوڵی سعوودییه له هه‌ولێر ڕایگەیاند: دەمانەوێ بەھێزەوە پڕۆژە لە کوردستان جێبەجێ بکەین، چونکە ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیرە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ھەرێمی کوردستان یاساییەکی وەبەرھێنانی باشی ھەیە و ھەوڵ دەدەن کاری لەسەر بکەن و کارگە و پڕۆژەی گەورە بنیات بنێن.