پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی له خانه‌وادەی عوسمان ئۆجه‌لان ده‌كات كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (عوسمان ئۆجەلان)مان پێ گه‌یشت کە بەداخەوە ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
هه‌روه‌ها ڕیاگه‌یاند: خوالێخۆشبوو كەسایەتیەکی دیاری نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و یەكێك بوو لەو سیاسی و خەباتکار و تێکۆشەرانەی لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی کورد خەباتی دەکرد.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و کەسوکار و دۆستان و هەڤاڵانی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه له خودای گه‌وره داواكارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرين شاد بکات و سەبر و ئارامی ببەخشيتە به‌ڕێزتان و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشيتان بی .