هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

پاسپۆڕتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە کاتی وەرگرتنەوەی سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت .
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌:  ئاگاداری هاووڵاتیانی  پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە  بۆ ماوەیەک تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١١/١٨) کاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە کاتژمێر (٣:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٧:٠٠)ی ئێوارەیە .
راشیده‌گه‌یه‌نن: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.