مەسرور بارزانی لە تەندروستی مەلا بەختیار دەپرسێت
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەخێرهاتنەوەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد و لە تەندروستی پرسی.
سەرۆکی حکوومەت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
مەلا بەختیار سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پەیوەندییەکەیی و هەواڵپرسینی لەبەرامبەردا.