بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا پۆڵەندا سنوورەکانی بەڕووی کۆچبەرەکانی بێلاڕووسیادا بکاتەوە.
ئەم شەو ١٣ی تشرینی دووەم، یەکێک لە کۆچبەرەکانی سەر سنووری نێوان بێلارووسیا و پۆلەندا ڕایگەیاند کەمێک پێش ئێستا پۆلیسەکانی پۆلەندا کە لەو سنوورە و بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆچبەرەکان جێگیر کراون پێیان ڕاگەیاندووین سنوورمان بۆ دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد : پۆلیسە پۆلەندیەکان پێیان وتین رۆژی دووشەممە ١٥ی تشرینی دووەم سنوورمان بۆ دەکەنەوە و ڕێگە دەدەن بچین بۆ ناو خاکی پۆلەندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردی باشوری کوردستانن، لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە بە هۆی ئەوەی پۆلەندا ژمارەیەکی زۆری سەربازی ناردووەتە ئەو سنوورە بە مەبەستی بڕێگریکردن لێیان بۆ چوونە ناو خاکی وڵاتەکەوە.

