د. داریوش ولیم: كۆچی ئێستا بۆ ئەورووپا هەڵەیەكی گەورەیە

مامۆستایەكی زانكۆی سۆران دەڵێ بینینی دیمەنەكانی كۆچبەران لە سنووری بێلارووس، ناخهەژێنە و ئەم شێوازە كۆچكردنە هەڵەیە، لەم نێوانەشدا خۆیان و منداڵ و ئافرەتانیان دەبنە قوربانی.

د. داریوش ولیم مامۆستای زانكۆی سۆران دەربارەی کۆچی کۆچبەران وتی: “هەموو مرۆڤێك ئازادە لەوەی گەشت و كۆچ بكات و لە وڵاتێكی تر بژیت، بەڵام بەو مەرجەی كۆچكردنەكە لەسەر بنەمای گرەنتی و نەبوونی كۆسپ و تەگەرە لەبەردەمیاندا تا دەگەنە ئەم وڵاتەی ئارەزووی دەكەن، نەك بەو شێوازە هەڵەیەی ئێستا دەیبینین، وەك دیمەنەكانی كۆچبەران لە سنووری بێلارووس، كە جگە لەوەی كەسانێك پارەیەكی زۆریان خەرج كردووە تا گەیشتوونەتە ئەم شوێنە، لە هەمان كاتیشدا گیانی خۆیان و خێزان و منداڵەكانیان لە مەترسی و چارەنووسێكی نادیاردایە”.

گوتیشی “هیوادارین ئەمە ببێتە وانەیەك بۆ خەڵكی دیكە، كە هەمان هەڵە دووبارە نەكەنەوە و رێگایەك نەگرنە بەر كە بكەونە بارودۆخێكەوە كەسایەتی و كەرامەت و دروونیان تێدا بڕوخێت، بەناوی ئەوەی دەچن بۆ ئەورووپا”.

ماوەیەكە شەپۆلێكی نوێی كۆچبەران ڕوویان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا كردووە، بەڵام لە بێلارووس گیریان خواردووە و ڕێگەیان نادرێت بەرەو وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا بپەڕنەوە.

ھەواڵی زیاتر