سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: ده‌رگای وه‌رگرتنی ئه‌ندامێتی كرایه‌وه‌

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رگای وه‌رگرتنی ئه‌ندامێتی لە سەندیکای رۆژنامەنووسان كرایه‌وه‌، تاكو رۆژی 31/12/2021 داواكارییه‌كان وه‌رده‌گیرێن.

رێنماییه‌كانی بە ئەندامبوون لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بریتین له‌:

1- رۆژنامه‌نووس ده‌بێت له‌ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كاربكات (نووسراو – بینراو – بیستراو)

2- رۆژنامه‌نووس ده‌بێت گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌ی هه‌بێت، نابێت به‌سه‌رچووبێت.

3- پشتگیری ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كاری تێداده‌كات.

4- هێنانی كۆپی ئه‌و كارانه‌ی كردویه‌تی وه‌كو رۆژنامه‌نووس (نووسراو – بینراو – بیستراو) له‌سه‌ر كاغه‌ز یان سی دی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ بۆ سه‌لماندنی كاره‌كانی.

5- ده‌بێت یه‌كێك له‌و (14) ناونیشانانه‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌بێت كه‌ له‌ماده‌ی 23 له‌ یاسای ژماره‌(40)ی ساڵی 2004 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا هاتووه‌.

6- هێنانی بەڵێننامە لە دادنووس کە فەرمانبەری حکومه‌ت نییە.

7- پركردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكا له‌ شاره‌كانی (کەرکوک، هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، نەینەوا، بەغدا، سۆران، گەرمیان و خانەقین)