پارێزگاری هەولێر: ئامانجی حکوومەت پارێزگاری له كار و كهسابهتی هاووڵاتییان و پشتگیری بازرگانانه
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە پارێزگارى لە کار و کەسابەتى هاووڵاتییان و کارئاسانى و پشتیگریکردنى بازرگانان بکەین.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی سهرۆكى ژوورى بازرگانى و پیشهسازیی و دهستهى كاگێرى و ئهندامانى ژوورى بازرگانى و پیشهسازى هەولێر و نوێنەرانى ژوورى بازرگانى شارەکانى ترى هەرێم و موسڵ كۆبۆیەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی بەهێزکردنی جوڵە و ڕەوشی بازرگانان لە هەرێمی کوردستان کرا و ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ئامانجی حکوومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر ئەوەیە پارێزگارى لە کار و کەسابەتى هاووڵاتییان و کارئاسانى و پشتیگریکردنى بازرگانان بکات، لەوبارەیەشەوە وهكو پارێزگای هەولێر هەموو هەوڵێکی خۆمان خستۆتهگهڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەشارەکەمان و ئامادهین هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانان بکەین تاوەکو ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و پهرهپێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت.
هەروەها پارێزگاری هەولێر دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی باری ئابووری و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە ئابووری و بازرگانییەکان بەئامانجى پێشخستی زیاترى بازرگانى و پیشەسازی، پارێزگارى ههولێر دووبارە جەختى له ههموو پاڵپشتی و هاوکارى و هەماهەنگیهكى پارێزگاى ههولێر بۆ بازرگانان كردهوه بۆ پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازیی لەسنوورى پارێزگاى هەلێر.