وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنوێنییەکی نوێی بۆ خەرجکردنی جیاوازی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە.
بەپێی رێنوێنی ژمارەی ١٦ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە و ئاماژە بەوەدراوە کە سەرجەم ئەو جیاوازی مووچانەی کە بۆ ئەو مانگانەی مووچەی تێدا پاشەکەوت کراوە و بەستراوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران خەرج دەکرێتەوە بەپێی رێنوێنی ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠٢٠.
ئەوەش خراوەتە روو کە بۆ دامودەزگاکانی مەڵبەندی بڕی جیاوازییەکە لە پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران خەرج بکرێتەوە کە لەلایەن گەنجینەی پەیوەندارەوە وەک (امانات) تۆمارکراوە.
روونیشکراوەتەوە کە بۆ دامودەزگاکانی نامەڵبەندی بڕی جیاوازییەکە لە پاشەکەوتی مووچەیمووچەخۆران خەرج بکرێتەوە کە بە بارمتە (امانات) دانراوە بە بەڵگەنامەی خەرجکردن و بەمەرجێک لەسەر بودجەی ئەوساڵەی پاشەکەوتی مووچەکەی لێ کراوە جێگیر کرابێت.