ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچكردنی خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگای نیگه‌رانی هه‌مووان.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پێیوایه گه‌نجان و لاوانی وڵات سه‌روه‌تی نیشتمانی كوردستانن، داواكارین هه‌رچی زووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له كۆچكردنی گه‌نجان بدۆزنه‌وه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بده‌ن و داواش له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌کەین كه پرسی كاركردن و گرنگی دان بە دەستی ناوخۆ له كوردستان رێكبخه‌نه‌وه و هه‌وڵی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاونیشتیمانیان بڕه‌خسێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاركردنی گونجاو بۆ هه‌مووان بێته‌دی و هەمووان سودمەند بن لەسامانی گشتی وڵات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داواكارین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه زیاترین ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ هاونیشتمانیان بڕه‌خسێنێ له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری، بەداخەوەش هەمووان دەزانین ئەو پرسه لە ئاستی وڵاتان بە سیاسی کراوە و ئەو خەڵکە بەکاردەهێنن وەک فشار و لە ململانێی نێوانیاندا، وڵاتی بیلاڕووسیا ڕۆڵێکی نەرێنی بینیوه بە پێدانی ڤیزای بێ‌سنوور بێ هیچ پلان و بەرنامەیەک کە بگونجێ لەگەڵ ئەو ژماره خەڵکە و بێ دیاریکردنی ئایندەیان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ڕاشیگه‌یاند: لای هەمووان ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان تا ساڵی 2014 نموونەیەکی جوان و پێشکەوتوو بوو تەنانەت خەڵکانی بیانی سەرسام بوون، ئەوەش حکوومەتی عێراقی فیدراڵی تووشی ئیرەیی کرد و یەکەم هەنگاویشیان بودجە و مووچەی خەڵکیان بڕی تا ئەزموونی هەرێمی کوردستان لاواز بێت و تەنانەت شکست بهێنێ، ئەمە جگە لە هاتنەکایەی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت کە کاریگەری گەورەیان کردە سەر هەرێمی کوردستان کە جگە لەوەی حکوومەتی عێڕاق بە هیچ شێوەیەک هاوکاری هەرێمی کوردستان نەبوو بە پێدانی چەک و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەڵکو خۆی شکستی هێنا لە پارێزگاریکردن لە چەند پارێزگایەکی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بووە شوێنی حەوانەوەی هەزاران ئاوارە.
ده‌سته‌كه داواشی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد ئه‌م پرسه به گرینگ وه‌ربگرن و له ڕه‌وشی كۆچبه‌ران بكۆڵنه‌وه و بەدواداچوون بکەن له سنووری بیلاڕووسیا و راسته‌وخۆش قسه له‌گه‌ڵ وڵاتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی كۆچبه‌ران پێشێل نه‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکەوتنەکانی مافی مرۆڤ تایبەت بە کۆچبەران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه خۆشیان لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرسە دەکەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان