سهنتهری میدیاو زانیاری وهزارهتی پێشمهرگه ڕایگهیاند، لەچوارچێوەی کۆمەک و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەشێکی دیکەی هاوکارییەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە گەیەنرانە دەست هێزی پێشمەرگە.
له ڕاگهیهنراوێكی وهزارهتی پێشمهرگه هاتووه: ئەمڕۆ چوارشهم لە مەڕاسیمێکدا بەشێکی تری هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەسەر لیواکان دابەش کرا.
عەمید روکن ئەمیر خوڕشید بەڕێوەبەری میرەی سەربازی، بە پێشكهشكردنی وتەیەک مەڕاسیمەکەی کردەوە و دواتر لیوا روکن هۆشمەند رەشید وتەیەکی پێشکەش کرد کە تیایدا سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد بۆ ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی پێشکەش بە پێشمەرگەیان کردووە، داواشی کرد کە هاوپەیمانان بەردەوام بن لە کۆمەک و هاوکارییەکانیان لە ڕووی لۆجستی و راوێژکارییەوە.
دواتر جەنەڕاڵ جەی نیک کلیلی هامەڕێکی دا بە پێشمەرگەیەکی شۆفێری یەکێک لە لیواکانی پیادە وەک هێمایەک بۆپێدانی هاوکارییەکان بە لیواکان.
هاوکارییەکان راستەوخۆ لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە دران بە لیواکانی پیادە لە ڕێی میرەی لیواکان خۆیانەوە وەرگیران.
ههروهها مەڕاسیمەکە بە نمایشی ئۆتۆمبێلەکان و بەرێکەوتنیان بۆ لیواکانی خۆیان کۆتایی هات.