هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

له‌ گه‌رمیان نزیكه‌ی 3 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دابه‌ش ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌رمیان به‌هاوکاری‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم دوو هه‌زار و 900 یه‌که‌ی‌ نیشته‌جێوون دابه‌شده‌كات

هونه‌ر مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌رمیان به‌ ماڵپه‌ڕی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانی‌ ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌ی‌ یه‌که‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ که‌لار، یه‌کێک بوو له‌و پرۆژه‌ گرنگانه‌ی‌ که‌ وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌رمیان به‌هاوکاری‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم و ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان توانرا مۆڵەتی‌ دروستکردنی‌ بۆ وه‌ربگیرێت.

پرۆژه‌که‌ دوو هه‌زار و 900 یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له‌ خۆ ده‌گرێت  به‌ رووبه‌ری‌ جیاواز، که‌ هه‌زار و 105 یه‌که‌یان خانووی‌ سه‌روی‌ 200 مه‌ترین و 786 یه‌که‌یان خانووی‌ 180 مه‌ترین، 800 یه‌که‌یان شوقه‌ و ئه‌وی‌ دیکه‌شیان 217 یه‌که‌یه‌ به‌ شێوه‌ی‌  ڤێلایە.

وتیشی‌: دابه‌شکردنی‌ شوقه‌کان له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ پێوستی‌ چین و توێژه‌کانی‌ گه‌رمیان بووه‌ و زۆرترین ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ بووه‌ که‌ باری‌ داراییان باش نه‌بووه‌ و خاوه‌ن یه‌که‌ی‌ خۆیان نه‌بوون و کرێچی‌ بوون، وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌رمیان به‌ وردی‌ چاودێری‌ پرۆژه‌که‌ی‌ کردووه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا کۆتایی‌.